بزوتنەوەی گۆڕان‌و بەرەو ھەڵەیەکی تری مێژوویی

عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک
  2020-04-28     1617
بزوتنەوەی گۆڕان‌و بەرەو ھەڵەیەکی تری مێژوویی گەورەترو کارەساتبارتر لەھەڵەی یەکەم‌و دووەمی

ھەڵەی یەکەم: ھەنگاونانی گۆڕان بو بەرەو تەوریسی سیاسی‌و بەبنەماڵەبون.

ھەڵەی دووەم: نزیکبونەوە بو لەپارتی‌و بەشداریکرد لەحکومەتێک کە تەزویرێکی زەبەلاحی لێکرا لەپرۆسەی ھەڵبژاردنداو ھەموان دەیانزانی حکومەتێکی شکستخواردو دەبێت، چونکە ھەمان عەقڵێتی بۆگەن‌و دەس پیس‌و گەندەڵی کابینەکانی تر بەڕێوەی دەبەن و بڕیاردەری سەرەکی دەبن تێیدا.

ھەڵەی سێیەم: ھەوڵێکی تا ڕادەیەک گەنجانەی ناو گۆڕانە بۆ دورکەوتنەوەی گۆڕان لەپارتی‌و ھاتنە پاڵی یەکێتی.

ئەم ھەوڵە لەلایەن بەشێک لەکاراکتەرە دیارەکانی ناو گۆڕانەوە دەدرێت کە زۆربەیان لەحکومەتە خوجێیەکەی سلێمانیدان و تێیشیاندایە لەخانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتدان.

ئەمانە تێیاندایە بونە بەپیاوی دەزگاو بەناوی گۆڕانەوە کار بۆ یەکێتی دەکەن، ھەندێکیان ژێربەژێر ھەڕەشەیان لەسەرە کە ئەگەر گۆڕان لەبەرژەوەندی یەکێتی ھەڵنەسوڕێنن لەپۆستە حکومیەکان لادەبرێن لەسلێمانی‌و ھەشیانە خاڵی لاوازیان کەوتۆتە دەستی دەزگا جاسوسیەکانی یەکێتی.

گۆڕان بەم ھەڵەیەی بەتەواوی مەرگی خۆی دەبینێت، لەبەرئەوەی لەزەینی خەڵک‌و لایەنگرانی خۆیشیدا وا دەردەکەوێت کە گۆڕان ناتوانێت سەربەجۆیانە سیاسەت بکات‌و ھەر ئەبێت لەپاڵ یەکێ لەم دوو لایەنە دەسەڵاتدارەدا بێت کە لەڕاستیدا خەڵک گۆڕانی ویست بۆ بەدیلی ئەم دوو لایەنە، نەک وەک داشی دامەی لێبێت لەنێوانیاندا.
زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
فانس بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێت: پنتاگۆن ڕووبەڕووی کەمیی چەک و تۆمەتی شاردنەوەی زیانەکان دەبێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×