قەرەقۆزه‌كانی میدیا

ئارەزو نوری
  2020-05-09     799
میدیای کوردی هێندەی کەسانی بێ ئەزموون و قه‌ره‌قۆز (موهەریج) و  ناشارەزا بەڕێوەی دەبەن و کۆمەڵگە بەلاڕێدا دەبەن هێندە میدیاکاری بەئەزموون و قسەزان و خەمخۆری میللەت نابینرێت..
بەرنامەی (گفتوگۆی کچان)ی کەناڵی رووداو یەکێک لەو کارە هەرە قێزەوەن و بێ کەڵکانەی نێو میدیای کوردی، کە هیچ سوودێکی زانستی و مەعریفی تێدا نیە و بەرنامەیەک بۆ سووکایەتی بە نەسلی کچان و ژنان و سەرقاڵکردنی خەڵکی بەو دانیشتنە هەرە پڕ گاڵتەجاڕانەی سێ بەناو میدیاکاری ناشارەزا بەڕێوەی دەبەن..
ئایا هەڵبژاردنی میدیاکارێکی شارەزاو سەرکەوتوو بۆ پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی سەرکەوتوو هێندە ئەستەمە؟ یا تەنها بۆ سواڵی بینەر و لایک و کۆمێنت هەر کەسێک ئامادەبێت رۆڵی موهەریج ببینێت و خۆی بکات بەگاڵتەجاڕی بینەرو سۆشیال ئیدی بۆ سەر شاشە شیاوەو چش لەوەی چ ژەهرێک و عەقڵیەتێک میوانی ماڵەکان دەبێ؟!
بچوککردنەوه‌ی دۆزی کچان و ژنان لەچوارچێوەی تەوەرە ساویلکەکانی نێو ئەم بەرنامەیە لەلایەن سێ خاتوون سوکایەتییەکی قێزەونە و ناکرێ بەردەوامبن.. ئەوان هەرچەندە هیچ شارەزاییەکیان لەبواری میدیادا نیە و شاشە بە سێرک تێگەشتوون، بگرە زمانێکی زۆر بازاڕییانە بەکاردێنن و بەو تەوەرانەی تەنها شاشەیان پێ پڕکردووەتەوە و گفتوگۆی نێوان خۆیانە بەتەنها نەک کچان بەگشتی، خۆیان چ بیرکردنەوەو چۆن ژیانێکیان ئەوێ هەر ئەوە باسەکەیە.
بەجدی پێویستبوو کەناڵی رووداو بۆ بیرۆکەی بەرنامەکە کەسانی بەئەزموون و شارەزا هەڵبژێرێ و تاوتوێی پرسە هەستیار و کێشەکان و چۆنیەتی چارەسەر بدەن و سوودێک بگەیەننە وەرگر، بە پێچەوانەی ئەم بەرنامەیە کە سەرتاپا سووکایەتی و گاڵتەجاڕییە و هیچ سوودێکی ئەوتۆی نیە.
گرنگە میدیاکار بزانێ چ تەوەرێک هەڵدەبژێرێ و کێ بانگێهشتی تاوتوێ کردنی دەکات، بەڵام پێشکەشکارەکان هێندە ناشارەزان کە لەبەر هات و هاوارو هەڵاو دەنگبەرزی خۆیان و پێکەنین و تەنانەت نەبوونی سەنگی کە میوان پێیان بڵێ کچێ دەڕاوەستن قسە بکەم و ئەوانیش حیلکە حیلک بەدەمی پێبکەنن.. بەڕێکردنی تەوەرەکە بەشێوەی تەنزو گاڵتەجاڕ، رێک بووەتە موهەریجخانەو بینەریان بەخۆیان خۆش و سەرقاڵ کردووە.
میوانی بەرنامە هەرچی بێت و هەرکەسێ بێت، پێویستە پێشکەشکار هاوڕێیەتی و گاڵتەوگەپی دەرەوەی ستۆدیۆ وەلا بنێت و پەیامێکی درووست بدەن بە وەرگر..
بەڵام لێرە کە کردوویانە بە چایخانەو (یەڵا شەش  بێش یاری بکە) و خۆیان بەو ئاستە دەرخستووە ئیتر چاوەڕێی هەڵسانگاندنێکی چۆنبن؟
بەڵام کە نەخۆشی دەرکەوتن و بەناوبانگبوون لەئارادابوو ئیتر میدیا هەموو بەهایەکی خۆی لەدەست دەدات و دەبێ تەنها خەریکی خۆقاڵکردنبێ بەدەرکەوتنی ئەم جۆرە کەسانەو ئەم ده‌موچاوانه‌.. ئیتر چی ئەوترێ و چ رەخنەیەکیان لێ ئەگیرێ هەمووی تورێکی قوڕاوی ناهێنێ تا لایکو کۆمێنتیان زۆرتربێت ئەم جۆرە بەرنامانە رەواجی زیاترە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×