15 دەباخ و دەسپێکی خەباتی چەکداریی
  2019-08-16       1508       

هەژار جەمال

 

"لە بیست و چوار کاتژمێردا لەناویان دەبەین"!

ئەمە وتەی تورکۆت ئۆزاڵی سەرۆکی ئەو کاتەی تورکیا بو لەسەر شاشەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیەوە، کاتێک شەڕڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستان یەکەمین فیشەکیان وەک دەسپێکی خەباتی چەکداری بەڕوی سوپای تورکیادا تەقاند لە 15 ی ئابی 1984 دا.

 ئەوکاتە ئۆزاڵ یەکەمین سەرۆک وەزیران بوو لەپاش کودەتا سەربازییە کەی ساڵی 1980 کە ژەنەڕاڵ کەنعان ئیفرین ئەنجامیدا و ژەنەڕاڵ خۆی بویە سەرۆک کۆمار ، لەوکاتەوە تائیستا چەندین سەرۆک و فەرماندەو سەرۆک ئەرکانی سوپا لێدوان و بەڵێنیان داوە کە پەکەکە لەناو دەبەن بەڵام نەیان توانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەست بخەن .

 

خۆمادەکردن بۆخەباتی چەکداری

ئاپۆ لەنوسینێکیدا باس لەوە دەکات و دەڵێت کاتێک ئاماژەکانی نزیکبونەوەی کودەتایی سەربازیی لەتورکیا دەرکەوت ، بڕیارماندا لەنیشتیمان بچینە دەروەو ڕوبکەینە سوریاو لوبنان لەبەر ئەوەی ئەو دو وڵاتە بەدەست جەنگی ناوخۆییەوە گیرۆدەببون . بۆئەم مەبەستەش ئاپۆ هاوڕێی خۆی کەمال پیر کە بەڕگەز تورکەو یەکێکیشە لەدامەزرێنەرانی پەکەکە ، دەنێرێتە سوریاو لوبنان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنیە فەڵەستینیەکاندا. پیر توانی پەیوەندیەکی باش لەگەڵیان دروست بکات و خۆی وەک سەرکردەیەکی پەکەکە بناسێنێت، توانی ناسنامەو پاسپۆرتی فەڵەستینی بەدەست بهێنیت، تا ئاپۆ بگاتە لوبنان و لەو ێ جێگربێت.

ئاپۆ دەربارەی ئەو قۆناغە دەڵێت "چاوی هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان لەئەوروپا بو بەڵام ئێمە چاومان لەگەڕانەوە بو بۆنیشتیمان".

 

پێشبینیەکەی ئاپۆ

وەک ئەوەی ئاپۆ پێشبینی کودەتا و مەترسیەکانی کردبو هاتەدی و کۆدەتا لە 12 ئەیلولی 1980 ڕویداو ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی پەکەکەش دەستگیرکران و ڕاپێچی زیندانەکان کران ، بەڵام ئاپۆ زیرەکانە چەند گروپێکی دەربازی لای خۆیی کرد ، بەڵام کەمال پیر کە ئەو ئەکات لەتورکیابو ئەویش لەناو دەستگیرکراوەکاندا بو لەزیندان و لەگەڵ محمد خیری دورمژ بڕیاریاندا مان لەخواردن بگرێن و پاش نزیکەی 60 ڕۆژ مانگرتن گیانی سپارد و شەهید بون ئەم چالاکیانەی هەڤاڵ کەمال پیر و هاوڕێکانی هێندەی تر تورکیای ترساند.

 

پەکەکە چۆن لە لوبنان جێگیر بو؟

لەکاتی هێرشی ئیسڕائیل بۆسەر لوبنان لەساڵی 1982، شەڕڤانانی پەکەکە بەرگریەکی باش دەکەن و تائێستاش لایەنە فەڵستینیەکان باسی دەکەن ، هەروەک جەمیل بایک باسی دەکات و دەڵی ئێمە بینیمان بەشێک لەچەکدارنی فەڵەستین لەکاتی هێرشەکەی ئیسڕائیلدا چۆن هەڵدەهاتن ، بەڵام ئێمە بەژماریەکی کەمەوە بڕیاری بەرگریماندا و لە فرۆکەخانەی لوبنان و قەڵای شەقیف بەرگریی زۆرمان کردوو نەمان هێشت دەست بەسەر ئەو دوشوێنەدا بگرن و یانزە شەرڤان شەهید بون و ژمارەیکیش بەدیل گیران ، لەسەر ئەم بنەمایە و ئەوبەرگرییەی کەکردیان بەرەیی دیموکراتی فەلەستینی یەکیک لەسەربازگەکانی مەشقپێکردنی خۆی لە بەرئیلیاس لەدەشتی بیقاعدا دەدات بە پەکەکە ئەمە دەرفەتێکی باش دەبیت بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکرێت بۆ خەباتی چەکداریی.

 

یەکەم هێرشی چەکداریی

بریار درا لە 15 ی ئابی 1984 یەکەم هێرشی چەکداری ئەنجامبدەن بۆ ئەم هێرشەش سێ سەربازگەی سوپا یان دیاری کرد تا هێرش بکرێتە سەریان ئەوانیش لەشارەکانی ئورفە و شەمزینان و جاتاک بون هەر یەکێکیش لەم سەربازگانە سەر پاریزگایەکە بون ، بڕیاریش درا لەیەک کاتدا ئەنجام بدرێت لەدوو شاری یەکەم و دووەم سەرکەوتوبون بەڵام لەشاری سێیەم شکستیان هێنا ئەمە یەکەمین کاری چەکداری پەکەکە بو سەرتاو قۆناغێکی گرنگ بو بۆخەباتی چەکداریی و تاڕۆژگاری ئەمڕۆش درێژەی هەیە .

پاش تێ پەڕبونی 35 ساڵ بەسەر یەکەمین هێرشی چەکدایدا چەندین جار سەرکردەکانی پەکەکە ڕایان گەیاندووە کەتوانامان هەیە سی و پینج ساڵی تریش شەڕبکەین لەپێناو بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد ، هەر وەک جەمیل بایکیش دەڵێ ئەگەرهێزەکانی باشوری کوردستان لەدژمان نەبن و لەپشتەوە خەنجەرمان ڵێ نەدەن کام هێز گەورەیە بابێت شەڕمان بکات ئەمەش دەرخەریی ئەوەیە کەئێستا پەکەکە هێزێکی کاری گەرو دیارە لەسەرئاستی جیهان و ئەو 24 سەعاتەی ئۆزاڵ باسی کرد و وتی لەناویان دەبەین بوە 35 ساڵ و پەکەکە لەوپەڕی بەهێزیدایە.

 

خەباتی مەدەنی

لەگەڵ ئەوەی پەکەکە خەباتی چەکداریی لەشاخ بەڕێوە دەبات ، لەنا وخۆیی تورکیایش توانیویەتی خەباتێکی مەدەنیانە بەناویی حیزبی دیکەوە بەڕێوە ببات و ئیستاش چەندین بزافی ڕۆشبیری و چالاک هەن کە چەندین جاربەشداریان لە هەڵبژاردندا کردووە توانیویانە کورسی بەدەست بهینن و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پەکەکە وەک ناچاریی خەباتی چەکدای هەڵبژاردوەو بڕوای بەخەباتی مەدەن هەیە هەرکات دەوڵەتی تورکیا مافەکانی کورد بدات ئەوان ئامادەن بۆئاشتی و ڕاگرتی شەڕ . بۆیە ئەوەی پەکەکە کردی زیندوو کردنەوەی هەستی نەتەوایەتی بو لای کورد ، لەسەردەمێک و قۆناغێکدا کە کورد شەرمی لەکوردبونی خۆیی دەکرد .

هەڤاڵ عەگیدو ئاپۆ

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×