2019-08-16   1127     
بێگه‌رد تاڵه‌بانی
بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌لێكۆڵینه‌وه‌و دواداچون بۆ شێوازی به‌رهه‌مهێنانی شوتی پێنجوێن ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیده‌كاته‌وه كه چەند ڕۆژێکە لەڕێی سۆسیال میدیاوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستاو دەستی پێدەکرێت، کە تێیدا باس لەوە دەکرێت، چەند جۆرێک دەرمان بەکار دەهێنرێت بۆ گەشەپێکردنی بەروبومی شوتی لەناوچەی پێنجوێن.
ئه‌و ده‌ڵێت، "بێگومان لەزۆرینەی وڵاتانی جیهان دەرمانی کشتوکاڵی ڕێگەپێدراو بەڕێژەیەکی دیاریکراوی زانستی بەکاردەهێنرێت بۆ گەشەی بەرهەمەکان، جگە لەو بەرهەمانەی کە ۱۰۰٪ ئۆرگانین."
راشیگه‌یاندووه، "ئێمە لەوەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچونی پێویستمان دەبێت لەسەر ئەم بابەتە، چونکە پەیوەستە بەژیانو تەندروستی خەڵکی وڵاتەکەمان."
بێگه‌رد تاڵه‌بانی پێیوایه كه هەرچەندە لەدەربڕینی ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە زۆر بەڕونی هەست بەوە دەکرێ کە هەوڵی شکاندنی بەروبومی ناوخۆیی دەدات‌و دەیەوێ ترس بڵاوبکاتەوە، ئینجا ئەم کارە مەبەستدار یان لەنائاگاییەوە بێت کە سەرئەنجام بەقازانجی بەرهەمی هاوردە دەشکێتەوە.
وه‌زیری كشتوكاڵ پێیوایه، لەکاتێدا لای هەمووان زۆر رونە بەرهەمی ناوخۆ زۆر زیاتر تەندروستترو باشتر‌و ئۆرگانی تر‌و تازەترە بەبەراورد بەبەرهەمی هاوردەکراو لەوڵاتانی دراوسێ.
تاڵه‌بانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "جارێکی تریش بەڵێندەدەین وەک وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاو، زۆر بەجدی لەم بابەتە دەڕوانین‌و لەهەمو ڕویەکەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچون دەکەین."