2019-08-18   916     
گۆڤاری فارن پاڵسی له راپۆرتێک‌دا نوسیوێتی، ''له ڕاستیدا ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاره‌وه نه‌یده‌ویست بچێته ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردی سووریا به‌ڵام هه‌لێکی بۆ ڕه‌خسا و له ڕێگای هێرشکردنه سه‌ر کوردی سووریا توانیی ئیمتیاز له ئه‌مریکا وه‌ربگرێت''.
ئاوێنه: له سه‌روبه‌ندی زیادبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سوریا، هه‌واڵی ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکوری سوریا بڵاو کرایه‌وه. تورکیا چه‌ندین مانگه هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا - که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه - کۆ ده‌کاته‌وه و هۆشداری ده‌دات که ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام و ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا دروست نه‌کرێت ئه‌نقه‌ره ئه‌و ناوچانه داگیر ده‌کات.
گۆڤاری فارن پاڵسی ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی دژی کوردی سوریا ده‌نووسێت: ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکوری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ دو به‌شی جیاواز دابه‌ش کراوه و کوردیش ناتوانێت ئه‌و دوو ناوچه به‌یه‌که‌وه بلکێنێت، خاڵی دوهه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربازیی دیکه بۆ سه‌ر کوردی سوریا نه‌ک هه‌ر ئاسایشی تورکیا ده‌سته‌به‌ر ناکات به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن له نێوان تورکیا و کوردی سووریا ده‌بێت و له ئه‌نجامدا مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له باکوری سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیایه و چیتر کوردی سووریا هێرش ناکاته سه‌ر تورکیا.
ئه‌م گۆڤاره ئاماژه به‌وه ده‌کات که تورکیا له سه‌روبه‌ندی سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بوو به بۆنه‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگری له ڕوسیا و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوداوه، تورکیا له ڕێگای زیادکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان دژی هاوپه‌یمانانی کوردی سوریا زه‌مینه‌ی بۆ ڕازیکردنی ئه‌مریکا و وه‌رگرتنی ئیمتیاز له‌و وڵاته فه‌راهه‌م کرد.
فارن پاڵسی له کۆتاییدا نووسی، به‌م شێوازه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌کردنی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له باکوری سووریا، دامه‌زراندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له باکوری سوریا هاته‌دی. له ڕاستیدا، وه‌رگرتنی ئه‌م به‌ڵێنانه له ئه‌مریکا ئامانجه‌کانی تورکیا بوو.