کەرتی غەزە ٣ موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
  2019-08-18       651       
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ''لە کەرتی غەزەوە بە سێ مووشەک ھێرشکراوەتە سەریان، تائێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئاوێنه‌: سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ''ھێرشەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بە سێ موشەک کە لەکەرتی غەزەوە ئاراستەکراون ئەنجامدراوە، لەبەرامبەردا لەلایەن سیستمی بەرگری قوبەی ئاسنین رێگری لە دوو مووشەکیان کراوە کە بگەنە ئامانجەکانیان''.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ''دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەوروبەری غەززەوە، سێ مووشەکمان ئاشکرا کرد کە لە غەززەوە بە ئاراستەی ئیسرائیل ئاراستەکراون لەلایەن سیستمی بەرگری قوبەی ئاسنینەوە رێگری لە دوو مووشەکیان کراوە بەڵام مووشەکی سێھەم دیار نییە ''.

لەلای خۆیەوە کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە مووشەکی سێھەم لەماڵێکدا لە ناوچەی سەدیرۆت لە باکووری غەززە تەقیوەتەوە و جگە لە زیانی ماددی ، ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.

تائێستاش لە کەرتی غەززەوە ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو ھێرشە رانەگەیاندووە.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ئەوە دووەم جارە ئیسرائیل ئاراستەکردنی مووشەک لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل رادەگەیەنێت.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×