هێزە ئەمنییەکانی توركیا لە ٢٩ پارێزگا ٤١٨بەرپرس و ئەندامی هەدەپەیان دەستگیر كرد
  2019-08-19       682       
هێزە ئەمنییەکانی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەڵیانکوتایە سەر چەند شوێنێک لە ٢٩ پارێزگا بە تایبەتی لە دیاربەکر و ماردین و وان ٤١٨ كه‌س دەستگیر کران.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزە ئەمنییەکانی توركیا ئاشكرایان كرد، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆن لە بەرامبەر ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی هەدەپە و دەبەپەلە ٢٩ پارێزگا بە تایبەتی لە دیاربەکر و ماردین و وان ٤١٨كه‌س دەستگیر کران. 

لە چواچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا سەڤیم بیلیجی، ئەندامی دەستەی ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان-دەبەپە، قادر ئینانر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە لە ئامەد، شیار داغ، کارمەندی شارەوانی ئامەد، خەیری ئەتیەمەز و فقئاد یاڵچن، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەبەپەی ئامەد، محەممەد ئاکدۆغان، جەیلان ئارسڵان، پارێزەر گولیستان تاش، شاهین ساغڵام، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەورەشارەوانی ئامەد موراد ئەمنیئۆغڵو، یاریدەدەری سکرتێری گشتی گەورەشارەوانی ئامەد، مەسعوود باغجک، ئەدیب بینبیر، مستەفا ئاکەنگین، مەحموود کۆرکماز، فەوای ئیشیک، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی هەدەپە، سەلدا باران، سەرۆکی هۆبەی سیاسەتی ژن لە گەورە شارەوانی ئامەد، بورهان کاراکۆچ و عەونیە تانریکولو، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی هەدەپە و چەند ئەندام و بەرپرسێکی دیکەی هەدەپە و دەبەپەش دەستبەسەرکران. 

لەلایەکی دیکەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری ئادانا هەڵیانکوتایە سەر چەند ناونیشانێك و 23 کەسیان بە تۆمەتی پەکەکە دەستبەسەرکرد. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×