"له‌دو رۆژی داهاتودا وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات"
  2019-08-20       529       
له‌دو رۆژی داهاتودا وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات‌و به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردیش مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ردانه‌كه‌، تاوتوێكردنی‌ پرسه‌كانی‌ نه‌وت‌و بودجه‌یه‌.

ئاوێنه‌:  حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌میدیای‌ یه‌كێتی‌ راگه‌یاندووه‌، له‌دو رۆژی داهاتودا وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی فیدراڵًی كۆده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانی وه‌فده‌ باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا، كه‌ گرنگترنیان مه‌سه‌له‌ی نه‌وت‌و بودجه‌یه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×