لە شەش مانگی ڕابردودا ٢٢ حاڵەتی کوشتنی ژنان لە هەرێمی كوردستان تۆمار کراوە
  2019-08-21       2176       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان ئاماری توندوتیژی دژی ئافرەتانی لە شەش مانگی ڕابردوودا ئاشكرا كرد و بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا ٢٢ حاڵەتی کوشتنی ژنان تۆمار کراوە.

ئەو بەڕێوەبەرایتەییە کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە لە ڕێگەی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستانەوە ئاماری توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی لە ماوەی شەش مانگی ٢٠١٩دا بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە لەو ماوەیەدا ٢٢ حاڵەتی كوشتنی ئافرەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار كراون.

بەپێی هەمان نووسراو كە وێنەیەكی بۆ (ئاوێنه‌) نێردراوە، لە شەش مانگی ٢٠١٩دا كوشتنی ئافرەت، لە شاری هەولێر (٥) حاڵەت، دهۆك (٧) حاڵەت، سلێمانی (٧) حاڵەت، گەرمیان (٠)، ڕاپەڕین (٣) حاڵەت، سۆران (٠) حاڵەت تۆمار كراوە، كە كۆی گشتی دەكاتە ٢٢ حاڵەتی خۆكوشتن.

هاوكات كۆی گشتیی حاڵەتەكانی دەستدرێژیی سێكسی (٤٧) حاڵەت تۆمار كراوە ٢٢ ئافرەت کوژراون و خۆكوشتنیش (٣٢) حاڵەت تۆمار كراوە، خۆسووتاندن (٥٨) حاڵەت، هەروەها كۆی گشتی ئەو سكاڵایانەی تۆمار كراون بریتین لە (٤٩٧٢).

دەقی نووسراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×