2019-08-21   1199     
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەئێستا بەدواوە پێویستە عێراق و ئەفغانستان خۆیان روبەروی داعش ببنەوە.
ئاوێنه: بە گوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامە نوسێکدا رایگەیاند ''رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەو دو وڵاتە لاوازکراون و لەئێستا بەدواوە ئەو دو وڵاتە پێویستە خۆیان روبەروی داعش ببنەوە''.
شایەنی باسە ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ئێوارە زنجیرەیەک تەقینەوە لەنزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد رویانداوە کە هێزەکانی ئەمریکا و ژمارەیەکی زۆر بەڵێندەری تێدایە و لەلایەن هێزێکی میلیشیا شیعەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە تەقینەوەکە ٨٠ کیلۆمەتر لەباکوری بەغدادەوە دورە و چەک و جبەخانەی هێزێکی میلیشیا شیعەکانی کردۆتە ئامانج.
هەروەها بەوتەی شاهید حاڵەکانیش تەقینەوەکان بونەتە هۆی تەقینی چەندین گولە هاون بەئاسمانی بنکەی سەربازی بەلەد دا.