جلوبەرگی بێ قۆپچە لە ئێران قەدەغەکرا
  2019-08-22       1614       
ئاژانسی لینا رایگەیاند، ''ئێران لەچوارچێوەی یاسای جل پۆشین و سەرپۆشی زۆرەملێ دا بەرهەمهێنانی مانتۆی (جلی ژنان بۆ ده‌ره‌وه‌) بێ قۆپچەی قەدەغە کرد''.

ئاوێنه‌: لە هەواڵێکی ئاژانسی کارێکارانی ئێران ناسراو بە لینا هاتووە، حەبیب تەهماسبی،  سەرۆکی یەکێتی بەرگدروی پیاوان و ژنانی ئێران رایگەیاندووە ''دوورینی هەموو جۆرە جلوبەرگێکی دەرەوەی ئافرەتان بەبێ قۆپچە قەدەغە کراوە''.

هاوکات ته‌هماسبی ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ جۆرە سنوردارکردنێک بۆ جلوبەرگی پیاوان لەئارادا نییە، لەسەر راسپاردەی یەکەی پۆلیسی چاودێری کاسبکاران بەرهەمهێنانی هەموو جلوبەرگێکی دەرەکی ئافرەتان بەبێ قۆپچە قەدەغە کراوە.

ئەوەش بە پاساوی ئەوەی کە ئەو جۆرە مانتۆ و باڵاپۆشیانە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئیسلامیدا ناگونجێت و هەرکەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارەش بکات شوێنی کارەکەی دادەخرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×