بەهۆی پێکدادانی نێوان پۆلیس و ئەسایبى ئەهلى هەق پۆلیسێک کوژرا
  2024-03-31       246       

تۆڕی هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی کەسرە و عەتش لە ناوەندی شاری بەغداد هێرشی چەکداری کرایە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە، دەشڵێن، هێرشەکە بەهۆی ئەوەبووە پۆلیسی فیدراڵی دەستیگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە نایاساییەکانی گرووپی چەکداری ئەسایبی ئەهلی هەقى سەر بە قەیس خەزعەلی.

تۆڕی هەواڵی عێراق لە بارەی هێرشەکەی درەنگانى شەوی ڕابردووى چەکدارانى ئەسایبى ئەهلى هەق بۆ سەر پۆلیسی فیدراڵى بەمجۆرە ڕانیاى خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لە ناوچەکانی کەسرە و عەتش لە ناوەندی شاری بەغداد هێرشی چەکداری کرایە سەر پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە بەهۆی ئەوەبووە پۆلیسی فیدراڵی دەستیگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە نایاسایەکانی گرووپی چەکداری ئەسایبی ئەهلی هەقى سەر بە قەیس خەزعەلی.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەمە دووەمین پێکدادانە، کە لە نێوان دەزگا ئەمنیەکانی عێراق و چەکدارانى گرووپی عەسایبی ئەهلی هەقدا ڕوودەدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×