ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکرای دەکات کە بودجی ئهمساڵ دهگاته 228 ترلیۆن دینار و کورتهێنانیش 84 ترلیۆن دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2024، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا به رۆژنامەی سەباح-ی رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ دەگاتە 228 ترلیۆن دینار و کورتهێنانیش بە 84 ترلیۆن دینار مەزەندە کراوە.
باسی لهوهشكرد، نزیکەی نیوەی بودجەکە بۆ مووچە دەڕوات، بە پێی لێدوانی وەزیری پلاندانان، 102 ترلیۆن دیناری بودجەکە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت، ئەوەش بڕێکی زۆر گەورەیە.
جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی رابردوو کورتهێنانی بودجە 64 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەمساڵدا کورتهێنانەکە 20 ترلیۆن دینار زیادی کردووە.
سەرباری جەختکردنەوەی لایەنەکان لە هەموارکردنی یاسای سێ ساڵییەکەی بودجە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق بودجە هەموارکراوەکەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکردووە.