وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، له سبه‌ینێوه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی سێیه‌م به‌شه‌ئاردی هاوڵاتییان به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان خراونه‌ته سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتییانه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆمپانیای گشتیی پیشه‌سازیی دانه‌وێڵه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی، سبه‌ینێ شه‌ممه ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنی سێیه‌م به‌شه‌ئاردی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر بریكاره‌كانی ئارددا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شبكرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا، وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق داوا له بریكاره‌كانی ئارد له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌كات، به‌پێی خشته‌كان سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دابینكردنی ئارد بكه‌ن و دواتر له كۆگاكان ئاردی هاوڵاتییان بگوازنه‌وه و دابه‌شیبكه‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌پێی خشته‌كانی دابینكردنی ئارد، گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان خراونه‌ته سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتییانه‌وه و ده‌بێت سه‌ره‌تا ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا دابه‌شبكرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، بریكاره‌كانی خۆراك و ئارد ئاگادارده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه "پاره‌ی به‌شه‌ئارد به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له بریكاره‌كان وه‌رده‌گیرێت" و نابێت به شێوه‌ی كاش ڕاده‌ستی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانه‌وێڵه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام هاوڵاتییان ده‌توانن به شێوه‌ی كاش پاره به بریكاره‌كان بده‌ن.