قوباد تاڵەبانی مەرجی حكومەتی هەرێم بۆ رادەستكردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا ئاشكرادەكات
  2024-05-13       862       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکات بەو مەرجەی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە موچە بنێردرێت.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە شاری هەڵەبجە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان داوە تیمی خۆمان بنێرین بۆ بەغدا بۆ دانوستانکردن لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بەپێی دەستور.

وتیشی، حکومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی نانەوتی رادەست بکات بەو مەرجەی بودجەی تەشغیلی و بودجە وەبەرهێنان و تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە موچە بنێردرێت بۆ هەرێم.

ئەوەشی خستەڕو، هەمو ئەو بڕیارانەی پێویستن لەبارەی موچە دراون و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی داوە بەوەی كە كێشەی موچە چارەسەر بوە، دادگای فیدراڵی ئەو بابەتەی یەكلایی كردۆتەوە، هەندێك بابەتی تەكنیكی ماون، پێموایە ئەوانەش بە ئاسانی چارەسەر دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێم 10 ساڵە خەریكی كێشەی موچەیە، بۆیە ئەگەر بتوانین رێككەوتنەكەمان لەگەڵ بەغدا گشتگیرتر بێت بودجەی تەشغیلی و بودجەی وەبەرهێنان بۆ هەرێم بنێردرێت، پڕۆژەكانیش دەستپێدەكەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×