یه‌كێتى مامۆستایان داواى 44 موچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو و 12 موچه‌ى نه‌دراویان ده‌كات
  2024-05-15       397       

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوای 56 مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو و لێبڕاو و نه‌دراو له‌ حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم ده‌كات وداوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ش ده‌كات.

ئاوێنە: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان - مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یاندا هه‌شت داواكاری ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات وداوا ده‌كات، چیتر مامۆستایان نه‌كرێنه‌ قوربانیی ململانێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وكۆتایی به‌دواكه‌وتنی مووچه‌ بهێندرێت وهه‌روه‌ها مامۆستایان هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان بۆ بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: داواده‌كه‌ین كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی 44 مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو و لێبڕاو و 12 مووچه‌ی نه‌دراو بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌ بانكییه‌ی په‌سه‌ندده‌كرێت وپله‌به‌رزكردنه‌وه‌ش بۆ مامۆستایان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌شڵێت: پێویسته‌ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی ژماره‌ 9ی ساڵی 2014 جێبه‌جێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و نایه‌كسانییه‌ بهێندرێت كه‌ له‌خانه‌نشینیدا به‌كارده‌هێندرێت، هاوكات داواشده‌كات كۆتایی به‌كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بهێندرێت وبه‌ره‌سمی دابمه‌زرێن، له‌م یاده‌شدا هه‌میشه‌ ته‌ئكید له‌خه‌مخۆری وداكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مامۆستایان وپڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ وخوێندنی باڵا ده‌كه‌ینه‌وه‌ وكار بۆ ئامانجه‌ بوونیادنه‌ره‌كان ده‌كه‌ین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×