بنیامین
نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، تاران پەرەی بە
چەكی ئەتۆمی داوە لە شوێنێكی نهێنی لە شاری "ئابادە" لە ئێران.
ئاوێنە: بنیامین
نەتەنیاهۆ، هێمای بۆ ئەوە كرد كە ئاشكرابونی ئەو شوێنە بەپێی كۆمەڵێك بەڵگەی
ئێرانی بوە كە پێشتر دەست ئیسرائیل كەوتون.
ئەوەشی خستەڕو؛
ئێران لەو شوێنە تاقیكردنەوەی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی ئەنجامداوە كە دەكەوێتە
باشوری شاری ئەسفەهان.
لەگەڵ ئەوەش ئاماژەی بەوەدا كە ئێران ئەو
شوێنەی لەناوبردوە كاتێك زانیویەتی ئیسرائیل ئاشكرای كردوە.