2019-09-10   1519     
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ''ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه وه هیچ شتێكی فه‌رمی-ش نیه تا ئه‌م ساته له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم و وه‌ك خۆیه‌تی''.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، نه‌وزاد هادی له‌باره‌ی ده‌سله‌كاكێشانه‌وه‌ی و لادانی- وه ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگارێكی نوێ رایگەیاندووە کە ئەو بەردەوامە لە کارەکانی و دەڵێت، ''ده‌ستم له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه وه هیچ شتێكی فه‌رمی-ش نیه تا ئه‌م ساته له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌رده‌وامم و وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌وه بڕیاری پارتیه كه گۆڕانكاری له هه‌ندێك له پۆسته‌كاندا بكات به‌ڵام تا ئێستا تایبه‌ت به پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر هیچ شتێكی فه‌رمی نه‌هاتووه، وه من نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م نه‌داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كوا ئه‌و ‘خه‌به‌ره’ له‌كوێ هاتووه؟ هیچ شتێكی وانیه''.
شایەنی باسە نەوزاد هادی ئاماژەی بە ستایش و هەڵوێستی خەڵکی هەولێر دەڕبڕی و رایگەیاند، ''ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و خه‌ڵكه هه‌یه به‌سوپاسه‌وه ئێمه وه‌ك خزمه‌تكارێكی ئه‌و خه‌ڵكه وابوین ، به‌ڵام پارتی بڕیاری كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری هه‌یه ئه‌مه كارێكی سروشتیه زۆر ئه‌و جێگۆڕكێیانه وه ئێمه‌ش وه‌كو كادیرێك و پارتیه‌ك “ئیلتیزام” پێوه‌ی ده‌كه‌ین و جێ به‌جێی ده‌كه‌ین گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین ئه‌وه له‌هه‌مووی گرنگتره ئیتر من بم یا هه‌ركه‌س كه دێته جێگام ئامانجه‌كه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، منیش ئه‌وه نزیكه‌ی شانزه ساڵه له‌و پۆسته‌دام دوو خولی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆك لیست بووم''.
لەبەرامبەر پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌ناو حیزبه‌كه‌ت هیچ بڕیارێك هه‌یه كه كێ جێگات بگرێته‌وه؟، پارێزگاری هەولێ وتی، ''وه‌كو وتم تا ئێستا هیچ ئه‌مرێكی فه‌رمی ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام به‌ڵێ مه‌علومه كه پارتی كۆمه‌ڵێك بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه له‌زۆر پۆست و پله‌و پایه‌كان به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان نازانم چونكه من له‌و لیژنانه نیم به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری گۆڕانكاری هه‌یه''.
''شانزه ساڵی پارێزگار به‌ربه‌ست و ده‌ستوه‌ردان زۆر هه‌بووه، چوارده هه‌زار و سێ سه‌د پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچوك و مام ناوه‌ند جێ به‌جێ كراوه كه له‌سه‌ره‌وه‌ی ده ملیار دۆلار ده‌بێت''.
لەلایەکی دیکەوە پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد ''له‌دوای ٢٠٠٤ وه سەقامگیری و بودجه‌یه‌ك هه‌بوو خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی هه‌بوو، به‌ڵام چوار ساڵی ڕابردوو به‌هۆی شه‌ڕی داعش و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد بێ موچه‌یی و هاتنی ئاواره‌كان ئه‌م پێنج ساڵه‌ی دوایی زۆر قورس كرد بۆ هه‌ر تاكێكی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت و ئێمه‌ش كه له‌پۆستی پارێزگار بوین هه‌ر به پاڵپشتی و دان به‌خۆداگرتنی ئه‌و خه‌ڵكه بووه توانیومانه ئیداره‌ی ئه‌و دۆخه بكه‌ین''.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاركردنی له‌ماوه‌ی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی وتی، ''بێگومان پارێزگار سه‌رۆكی حكومه‌تی محه‌لیه وه من پارێزگاری هه‌ولێری پایته‌خت بووم كه هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و دامودزگاكان و حیزبه‌كان و كونسڵخانه‌كان له‌وێن بۆیه شتێكی ئاساییه تێكهه‌ڵكێشی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌بووه به‌ڵام ڕه‌نگه سلێمانی و دهۆك كه دوربوون له‌پایته‌خت ڕه‌نگه كه‌متر ده‌ستوه‌ردان هه‌بوبێت سروشتی كاره‌كه‌ش وابووه بێگومان هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك بكه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕكابه‌ر دێته‌پێش به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كاركراوه بۆ لادانیان به‌ڵام هه‌موو كارێكیش بایی ئه‌وه‌نده به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌می ده‌بێت، به‌ڵام شته‌كان به‌وجۆره سه‌خت نه‌بووه توانیومان لایده‌ین به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كان زۆربوون چونكه باسی شانزه ساڵ ده‌كه‌ین كه من له‌و پۆسته‌دا بووم كه زیاتر له چوارده هه‌زار و سێ سه‌د پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچوك و مام ناوه‌ند جێ به‌جێ كراوه كه له‌سه‌ره‌وه‌ی ده ملیار دۆلار ده‌بێت له‌هه‌ولێر كراوه له‌و ماوه‌یدا به‌دڵنیایی به‌ربه‌ست هه‌بووه''.
جێگەی ئاماژەیە نەوزاد هادی لەبەرامبەر پرسیاری ‘ئه‌گه‌ر بڕیاری حیزب نه‌بوایه بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان ئایا خۆت ده‌تویست واز له‌پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر بهێنیت؟’ وتی، ''بێگومان وه‌زیفه ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌یت، بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوشێوه‌ی من “تموحی” ئه‌وه‌یان هه‌یه بێنه وه‌زیفه تاخزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن منیش كاندیدی پارتی بوم له‌و پۆسته ئه‌و حیزبه چ ئه‌ركێكی ترمان پێ بسپێرێت كه خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا بێت بێگومان جێ به‌جێ ده‌بێت''.
ئەو وتیشی، ''هه‌روه‌ك وتم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فرمانی لادانم نه‌هاتووه بۆیه پێش “حه‌ده‌س” ناكه‌وم و چاوه‌ڕێی فرمانی سه‌روخۆمم ، جارێ هیچیان پێ نه‌وتوم چ پۆستێكم پێ دەدەن''.