بۆری ئیفراز سێ شكاو زۆرێك لە گەڕەكەكانی هەولێر بێ ئاو دەبن
  2024-07-10       366       

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی شكانی بۆر گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ، زۆرێك لە گەڕەكانی شارەكە بێ ئاو دەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆی شکانی بۆڕی جۆری (GRP) هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3  لە هەولێر، لە ئێستادا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 کارەکانی ڕاگرتوەو پڕۆسەی کارکردن بۆ چاککردنەوە دەستی پێکردوە بەبەردەوامی کاری تێدادەکرێت لە ماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر ئاوی پاك دەگاتەوە هاوڵاتیان."

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەهۆی شكانی بۆرییەكە ئەم گەڕەكەی هەولێر بێ ئاو دەبن:

ـ هەولێری نوێ 

ـ فەرمانبەران

ـ 5ـی حەسارۆکان 

ـ مامۆستایان 

ـ قەڵاتی نوێ 

ـ هاوکاری 

ـ هەمو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆرش و جادەی کەرکوک 

ـ شێخ ئەحمەد 

- گوڵان 

ـ هەڤاڵان

ـ باداوە، 94ی باداوە 

ـ زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی ٦٠ مەتری.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×