بەرپرسانی
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لیستی بژاردە سەربازیەكان لە دژی ئێران دەخەنە بەردەم دۆنالد
ترامپ، چەندین دامەزراوەی نەوتیو بنکەی سەربازیی ئێران دیاریکراون بۆ ئەوەی
هێرشیان بکرێتە سەر.
ئاوێنە: ئاژانسی
ئەسۆشیتدپرێس رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی ٢٠ /٩، بەرپرسانی پنتاگۆن لیستی بژاردە
سەربازییەکانیان دەخەنە بەردەم ترامپی سەرۆکی وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی لەڕێگەی موشەکی کروزو
فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە هێرشیان بکرێتەسەر، وەک وەڵامدانەوەی ئێران کە بەرپرسیاریەتی هێرشکردنە
سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیەی دەخرێتە ئەستۆ.
ئەسۆشیتدپرێس ئاماژە
بەوە دەکات بەرپرسانی
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەگەڵ تاوێکردنی لیستی بژاردە سەربازییەکاندا، ترامپ
ئاگادار دەکەنەوە کە هەر جوڵەیەکی سەربازیی لەدژی ئێران مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگی
بەدواوە دەبێت.
رۆژنامەی نیۆرک تایمز لەراپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە
دامەزراوە نەوتییەکانی ئابادانو خارک لەلیستی ئەو ئامانجانەدان کە پنتاگۆن
بەنیازە هێرشیان بکاتەسەر. هەروەها بنکەکانی سوپای پاسدارانو سەکۆکانی هەڵدانی
موشەکو بنکە سەربازییەکانی ناوجەی خوزستان کە گومانی ئەوە دەکرێت لەوێوە هێرشی
سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئەنجام درابێت.