قوباد تاڵەبانی نامەیەکی نیگەرانی دەدات بەمه‌سرور بارزانی
  2019-09-20       2063       

لەسەر رێگریكردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوی، قوباد تاڵه‌بانی‌و تیمی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نامه‌یه‌كی نیگه‌رانی ده‌ده‌نه‌ مه‌سرور بارزانی‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


ئاوێنە: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاوێنە کەوتون پاش رێگری كردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەوەی بچێتە شاری هەولێر، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و تیمی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نامه‌یه‌كی نیگه‌رانیان ئاڕاستەی مه‌سرور بارانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کردوەو نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەروداوه‌كه دەربڕیوەو داوایان لێكردووه‌ لێکۆڵینەوەی پێویست لەڕووداوەکە ئەنجامبدات و  ئه‌و كه‌سه‌شی بوه‌ته‌ هۆکاری دروستبوونی ئه‌و رووداوه‌ سزا بدرێت.


قوباد تاڵەبانی تیمی یەکێتی چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەو دەرئەنجامەکانی دەکەن، چونکە پێیانوایە ڕەفتارەکە دژی پرنسیپی ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتییە بۆ بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×