2019-09-20   1822     
جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ورده‌كاریی ڕێگرییكردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ چونه هه‌ولێر له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا نییه‌و چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كیانن.
ئاوێنه: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه زانیاری نییە لەسەر وردەکاریی لێکۆڵینەوەکان‌و تا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبن‌و تا بەدواداچونێکی تەواو بۆ ئەو ڕوداوە نەکرێت قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ده‌ڵێت، "هێشتا شتەکان لەبەردەم حکومەتدا ڕون نین‌و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانین".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، ڕێگری له‌مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا بچێته شاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه.