حكومەتی هەرێم بەنیازە بەمجۆرە پاشەكەوتی موچە بداتەوە
  2019-09-21       3640       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە روونكردنەوە دادات.  

ئاوێنه‌: شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ماوەیەك لەمەوبەر لەكۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی كورد لەپەرلەمانی عیراق، لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم پێیان راگەیاندین كە حكومەتی هەرێم  24ملیار دۆلار قەرزدارەو بەشێكی ئەو قەرزانە ئیلتیزاماتی حكومەتی هەرێمە، هەروەها 8 ملیارو 900 ملیۆن دۆلار قەرزی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانە ئەوەی تریشی قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان و قەرزی بانكەكانە.

شیروان میرزا روونیشیكردەوە، پێشنیارێكی حكومەتی هەرێم دانەوەی ئەو 24 ملیار دۆلارەیە لەلایەن حكومەتی عیراقی بەپاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە، بەڵام جێبەجێكردنی دەكەوێتە سەر دانوستانەكان ئایا حكومەتی عیراق ئەو داوایە جێبەجێ دەكات یان نا.

باسی لەوەشكرد، حكومەتی عیراق ئەو داوایە جێبەجێ ناكات، لەبەرئەوەی حكومەتی عیراقیش پێیوایە هەرێم لەساڵی 2014-ەوە بەسەربەخۆ نەوتی هەرێم و كەركوكیشی فرۆشتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×