بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا لە سەر ڕێگەی نێوان بەدریکێ بۆ ئەلقوش لە پارێزگای دهۆک دوو ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
ئاوێنه: هەربەپێى زانیارییەکان، بەهۆى پێکدادانى ئەو دوو ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکى دیکەش برینداربووە.
هەروەها، ئەو کەسانەى لە ڕووداوەکەدا بوونەتە قوربانى خەڵکی ناوچەی ڕۆڤیان لە سنورى دهۆک.