ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە "ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس “بە تەقینەوەیەکی ناوخۆیی کوژراوە نەک مووشەک”.
ئاوێنە: نیویۆرک تایمز ئاماژە بەوە دەکات کە "هەنیە لەئەنجامی تەقینەوەی بڕێک تەقەمەنی لەمیوانخانەی (گیانبازانی جەنگ) لەباکوری تاران کوژراوە، کە چەند مانگێک لەمەوبەر بەنهێنی براوەتە ژووری حەوانەوەو نووستنیەوە".
ڕۆژنامه ئه مریکییەکه ئاماژە بەوە دەکات "ئەو تەقەمەنیەی هەنیەی کوشتووه لەدوورەوه تەقێنراوەتەوە”.
نیویۆرک تایمز ڕوونیکردوەتەوە کە ئەو میوانخانەیەی هەنیەی تیا کوژراوە، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێتو دەپارێزرێت.
هەنیە بۆ بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەتاران بوو. بەرەبەیانی ٣٠ی تەموز کوژرا.