به‌بێ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌ت، دانیشتنی ئه‌مڕۆ(پێنجشه‌ممه)ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا.
ئاوێنه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ژماره‌یه 29ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرێ دا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق پێشتر رایگه‌یاند كه دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بونی 168 په‌رله‌مانتار به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردوه.
به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دانیشتنه‌كه به‌بێ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیرا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی نیسابی یاسایییه‌وه.