ئەمڕۆ شەممە، لە سنوری ناحیەی خەلەكان لە پارێزگای سلێمانی، پاسێك وەرگەڕاو بەهۆیەوە 11 كەس برینداربون كە برینی بەشێكیان سەختە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە، لە سنوری ناحیەی خەلەکان لە پارێزگای سلێمانی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بریندارن.
هاتوچۆی سلێمانی لە زاری مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی خەلەکانەوە بڵاویكردۆتەوە، برینی بەشێک لە بریندارەكان سەختە.