"بڕیکاری وەزارەتی دارایی عێراق -مه‌سعود حه‌یده‌ر لهپهشكی پارتی- نازانێت كه‌ی پرۆسه‌ی وردبینییهكه كۆتایی دێت"
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێشتا وردبینی لیستی موچەی مانگی حەوت تەواو نەکراوەو قۆناغێکی دیکە بۆ وردبینی لیستی موچە زیادکراوە. ئاشكراشی ده‌كات كه بڕیکاری وەزارەتی دارایی عێراق -مه‌سعود حه‌یده‌ر لهپهشكی پارتی- نازانێت كه‌ی پرۆسه‌ی وردبینییهكه كۆتایی دێت.
ئاوێنه: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، قۆناغێکی دیکەی وردبینی بۆ لیستی موچە زیادکراوە، پێشتر تەنیا دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی دەکرد، بەڵام ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەش لەوەزارەتی دارایی عێراق وردبینی دەکات.
ناوبراو ده‌شڵێت، "ئەمڕۆ پەیوەندیم بەبڕیکاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە کرد، بەڵام ئەویش نازانێت کەی وردبینیەکە تەواو دەبێت."
تائێستا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی تهمموز -7یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی مانگی 7، به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "دیوانی چاودێری دارایی عێراق سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی وردبینییه له‌لیستی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌پێی زانیارییه‌كانی من، تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو نه‌بووه، كه وردبینییهكهیان ته‌واو كرد ئه‌وكاته لیستی وردبینیكراو ده‌نێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ تا پاره‌كه بینرێن بۆ هه‌رێمی كوردستان."
هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌بونی پاره‌ی كاش له‌بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراقدا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وەزاره‌تی دارایی عێراق لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگه‌یاند، نەبونی نه‌ختینه لەخەزێنەی وەزارەت دورە لەڕاستییەوەو مانگانە بڕی 7.5 ترلیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانو موچەخۆران دابیندەکەن.