جارێكی دیكه‌ ئاگر له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌
  2024-08-13       286       


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ ئاگر له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، توانرا ئاگره‌كه‌ به‌بێ زیانی گیانی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا به‌شێكی قه‌یسه‌ریه‌كه‌ له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و توانیان به‌ر له‌ فراوانبونی ئاگره‌كه‌ بگرن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد، ئاگره‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بوه‌ و ته‌نها هه‌ندێك زیانی ماددی هه‌بون، تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌.

شه‌وی 5ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ ئاگرێكی فراوان له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌دان دوكان سوتان و زیانی زۆر به‌كاسبكارانی بازاڕه‌كه‌ كه‌وت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×