پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی هەردو سنوری دەڤەری شارباژێڕ و باڵەکایەتییان کرد.
ئاوێنە: کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت، لە لێدوانێكدا وتی، سەعات 3:45 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی باساوێیان لە سنووی شارباژێڕ بۆردومان كرد.
بەقسەی قایمقامی شارباژێڕ بۆردومانەکە کیلۆمەترێک لە دوری شوێنی نیشتەجێبونی گوندنشینانەوە بوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
هاوکات لەگەڵ ئەوەدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای شێخ ناسریان لە سنوری باڵەکایەتی بۆردومانکردو بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.