وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دەستی بەعس لە هەرێمی کوردستان قەرەبوو بکاتەوە.
ئاوێنه: چرۆ شەریف ئەندامی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەکەمان سەرقاڵی پرۆژەیاسایەکی نوێیە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان لە عێراق و هەرێم.
نووسراوێکمان لەوبارەیەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە، بەڵام وەزیری دارایی لە وەڵامدا دەڵێت، لە بودجەدا پارە بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵكی هەرێمی کوردستان تەرخان نەکراوە.
لە بودجەی عێراقدا پارە بۆ قەرەبووکردنەوە دانراوە و زیانلێکەوتووان لە عێراق قەرەبوو کراونەتەوە، بەڵام بەغدا ئامادە نییە قەرەبووی خەڵکی هەرێم بکاتەوە.