تاکو ئێستا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم کورتهێنانی هەیە و تیمی وردبینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕالی لە گفتوگۆدان.
ئاوێنه: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" پێشبینی دەكەین لە ماوەی هەفتەیەك یاخود كەمتریش ئەو تێبینییانە چارەسەر ببن".
ئەمەشی وت، دوای چارەسەركردنی كێشەكە و كۆتاهاتن بە وردبینییەكان، ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی هەشت ماوە، لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.
دەبێت پێش 15ی ئەم مانگە پارەكە لە بەغداوە بگات، چونكە بەر لە 15 مانگ تێبینییەكان چارەسەر دەبن، دوای ناردنی پارەكەش وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكات.