دەزگای هەواڵگریی تورکیا -میت- شههیدكردنی بهپرسێكی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان-پاژک- لهسنوری قهزای پێنجوێن ڕادهگهیهنێتو پاژک-یش ههواڵهكه پشتڕاست دهكاتهوه.
ئاوێنه: میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتهوه، دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەئۆپەراسیۆنێکدا لەشاری سلێمانی سالیحە ئاکبیک، بەرپرسی ئێرانی ڕێکخراوی پەکەکەی لەچالاکی خستووه.
ئاماژهیان بۆ ئهوهشكردووه، شوێنی سالیحە ئاکبیک لەناوچەکانی نزیک سنوری ئێران لەشارۆچکەی پێنجوێن سەر بەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراوە.
لای خۆیهوه کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان -پاژک- سەبارەت بەشەهید نوژیان ئامەد (ساڵیحە ئاکبیک) ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیاندراوەکەی پاژکدا هاتووە، "هاوڕێمان، جەنگاوەری پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی ژن نوژیان ئامەد (ساڵیحە ئاکبیک) دوای تێکۆشانی 30 ساڵەی بێ پسانەوە تێکەڵ بەکاروانی شەهیدان بوو، هەڤاڵ نوژیان، لەقۆناغێکدا کە بزوتنەوەی ئازادیی ژن بەرەو هەڵمەتی نوێ دەچو، تێکۆشانی خۆی گەیاندبووە بەرزترین ئاست، لەساڵی 1993ـدا کە بەهۆی شەهیدبونی هاوڕێ بێریتانەوە ڕێبەر ئاپۆ دیدگای بەسوپابونی ژنانی دەستپێکردبو، وەک ئەندامێکی ماندونەناس، لەڕیزەکانی پێشەوەی تێکۆشان بەشداربو."
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڕێ نوژیان بەتێکۆشانی بێ پسانەوەی وەک کەسایەتی جەنگاوەری ئاپۆیی ناوی خۆی بە ڕەنج و فیداکارییەکی گەورەوە لە مێژووی تێکۆشاندا نووسیەوە.
پاژک جەختیشیکردەوە، "جارێکی دیکە بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و پێشخستنی بەرخۆدان دەدەین کە بە تێکۆشان و هەڵوێستی هاوڕێ نوژیان ڕوونکرانەوە، بەڵێنی شۆڕشی ژن بە گەیاندنی بەژیانی ئازاد دوپاتدەکەینەوە، سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاوڕێ نوژیان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان دەخوازین."