بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەکی 150 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتەكەمان و هەوڵ دەدەین رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی بكەین.
ئاوێنە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای پارتی وت، چەکی 150 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان و زۆربەی رێکارەکانی تەواو بون.
وتیشی، سبەی پشوە، هەوڵ دەدەین لەم نزیکانە رێکارەکان تەواو بکەین و رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بکەین.