دژه‌ تیرۆر له‌ باره‌ی بۆردومانی كه‌مپی مه‌خمور راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
  2024-09-16       268       

دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە بۆمبارانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە مەخموور، کەسێک کوژراو و دوانی دیکەش بریندار بوون.

ئاوێنه‌: دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 09:45 خولەکی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆمبارانی بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو و دوانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، 10ی ئەم مانگەش بە درۆن کەمپەکە بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
 
کەمپی مەخموور، دانیشتووانەکەی پێی دەڵێن کەمپی (شەهید رۆستەم جوودی)، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور بۆ پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان دروستکراوە.
 
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. تورکیا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە و تاوەکو ئێستا چەند جارێک بۆردوومانی کردووە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×