كۆمپانیای كۆڕەك نزیكەی ملیار و نیوێك دۆلار بە كۆمپانیایەكی کوەیتى دەدات
  2024-09-16       1061       

بەپێى بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دەبێت كۆمپانیای كۆڕەكی سەر بە سیروان بارزانی نزیكەی ملیار و نیوێک دۆلار بدات بە كۆمپانیای ئەجیلیتی كوەیتی، چونكە پشكی خۆیەتی لە كۆمپانیای كۆڕەك لە ماوەی هاوبەشییاندا.

ئاوێنه‌: میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە بڕیارێكی نوێی داداگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ سزادانی كۆمپانیای كۆڕەكی سەر بە سیروان بارزانی و پێدانی نزیكەی ملیار و نیوێک دۆلار بە كۆمپانیایەكی كوەیتى، زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا كۆمپانیای كۆڕەكی سەر بە سیروان بارزانی نزیكەی یەك ملیار و نیوێک دۆلار بدات بە كۆمپانیای ئەجیلیتی كوەیتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە پشكی كۆمپانیای كوەیتییەکەیە لەو ماوەی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك هاوبەشییان هەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بەغدا ٨٠٠ ملیۆن دۆلار سزای كۆمپانیای كۆرەكی دا و پەیوەندیی نێوان كۆمپانیاكە و باقی كۆمپانیاكانی دیكەى پچڕاند.

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم کۆمپانیایەكی بواری پەیوەندییە و سیروان سابر بارزانی برازای مەسعوود بارزانی خاوەندارێتی دەكات، نزیكەی حەوت ملیۆن بەشداربووی لە سەرتاسەری عێراقدا هەیە، بەهۆی نەدانەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر كۆمپانیاكە، بەشداربووەكانی زەرەرمەندی دەستی كۆڕەك تیلیكۆم دەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×