داوا لە هاوڵاتیانی ناوچە جێناكۆكەكان دەكرێت بۆ پرۆسەی سەرژمێری ناو تۆمار بكەن
  2024-09-18       381       

بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردنی یەكێتی داوای لە هاوڵاتیانی نیشتەجێی ناوچە جێناكۆكەكان كرد لە كاتی پڕۆسەی سەرژمێریدا بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و ناو تۆمار بكەن چونكە چارەنوسیان پەیوەستە پێوەی.

ئاوێنه‌: لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رزگار حاجی حەمە بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، چارەنوسی ناوچە جێناكۆكەكان پەیوەستە بە سەرژمێری گشتی دانیشتوانەوە كە بڕیارە مانگی تشرینی دوەمی داهاتو ئەنجام بدرێت، داواش لە هاوڵاتیان دەكەم لە كاتی پڕۆسەی سەرژمێریدا بگەڕێنەوەو ناوەكانیان تۆمار بكەن چونكە چارەنوسی هەموو ناوچە جێناكۆكەكان پەیوەستن بەم سەرژمێرییەوە كە كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت بۆ ژیانی هاوڵاتیان.

ئەوەشی باسكردوە، یەكێتی كاردەكات بۆ هەماهەنگی هەوڵەكان لە كەركوك و خانەقین و تەواوی ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە بۆ ئەوەی هاوكاربێت لە گەڕانەوەی هاوڵاتیانی رەسەن بۆ ناوچەكانیان لەو ماوەیەی كە لەبەردەستدایە پێش بەڕێوەچونی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×