زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەر لە هەرێم بە نایاسایی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتیان وەرگرتووە
  2024-09-18       945       

دەستەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 5000 فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان بە نایاسایی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی حكومەتی عێراقیان وەرگرتووە.

ئاوێنە: د. ئەحمەد خەلەف موسەوی، سەرۆكی دەستەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی و هاوتاكردنی داتا و زانیارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دەركەوت كە زیاتر لە 5 هەزار فەرمانبەر و كارمەند لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی نایاسایی هاوكاری كۆمەڵایەتیی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی فیدراڵی عێراق وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی ئەو كەسانە راگیراوە و دەبێ ئەو پارەیەش بگەڕێننەوە كە وەریانگرتووە.بەشێكیان ئامادەییان دەربڕیوە پارەكە بەیەكەوە بگەڕێنەوە و بەشێكی دیكە بەش بەش پارەكە دەگەڕێننەوە.

لای خۆشیەەوە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو كەسانە لە رێگەی ئەپلیكەیشنێكەوە داواكارییان پێشكێش كردووە و دواتر ناویان گەڕاوەتەوە و مووچەیان وەرگرتووە، بێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×