ئەمڕۆ هەینی، لە سنوری باڵەكایەتی هەورە بروسكە لە دو كەسی دا و بەشێكی جەستەیانی سوتاندوەو رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ئاوێنە: ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان لە لێدوانێكدا وتی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دو کەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی چۆمان کە بەهۆی هەورە بروسکەوە سوتابون کە مام و برازان و خەڵکی گوندی ناوەندەی سەر بە شارۆچکەی چۆمانن.
ئەحمەد حەسەن وتیشی: بەهۆی زۆری ڕێژی سوتاوییان تەندروستیان جێگیر نەبو، دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەی ئاشتیی لە شارۆچکەی سۆران.
ئەو کەسانەی بەر هەورە بروسکەکە کەوتون ناوەکانیان “محەمەد حەسەن و ڕۆژین عەبدوڵا حەسەن”ـە.