چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌كانی (8، 9)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه
حكومه‌تی عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی خانه‌نشینانی ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام خانه‌نشینان‌و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی ته‌مموز (7)یان وه‌رگرتووه.
ئاوێنه: ڕۆژنامه‌ی (الصباح) بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌ردو بانكی ڕه‌شیدو ڕافیده‌ینی ڕاسپاردووه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م (10)ی خانه‌نشینانی عێراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی 10ی 2024، خانه‌نشینان‌و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی ته‌مموز (7)یان وه‌رگرتووه‌و چاره‌نوسی موچه‌ی مانگه‌كانی (8، 9) به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی 15 ڕۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 755 ملیار دیناری خستۆته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێم به‌بیانوی كورتهێنانه‌وه ئاماده‌نییه موچه‌ی مانگی ئابی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌شبكات‌و چاوه‌ڕێی ناردنی پاره‌ی دیكه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه.
لای خۆیه‌وه ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لەماوەی دو ڕۆژی داهاتودا، وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تەواوکاریی موچەی مانگی 8 دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو له‌باره‌ی واده‌ی ڕه‌وانه‌كردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلوله‌وه وتی، سەرەتای هەفتەی داهاتو مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە خەرجدەکرێت.