وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، پڕۆژەی هه‌ژماری من بۆ مقه‌ستكاری موچه‌یه و یەكێتی رەتیدەكاتەوە.
ئاوێنە: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی"له (هه‌ژماری من) پاره‌یه‌ك كه دێت ده‌بێت بچێته لای حكومه‌ت و ئه‌ویش بیخاته سه‌ر بانكی براده‌ران، ئه‌وانیش به ویستی خۆیان سه‌رفی بكه‌ن، واته ئه‌و موچه‌یه‌ی كه دێت چه‌ندین مقه‌ستی به‌رده‌كه‌وێت".
وتیشی: "به‌ڵام (ته‌وتین) پشتیوانییه‌كی یاسایی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كه له بانك ده‌رده‌چێت و دێته سه‌ر حسابه‌كه‌ت، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستی بۆ ببات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "یه‌كێتیی (هه‌ژماری من) به ته‌واوی ره‌ت ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكیش ده‌بێت (ته‌وتین) بكه‌ن، له‌كاتێكدا لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ته‌وتین به نانیشتمانی له‌قه‌ڵه‌م بدات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌وتین رێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م دزیكردنی ئه‌وان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دزیكردن و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك و فێڵی هه‌ڵبژاردن نانیشتمانییه نه‌ك ته‌وتین".
وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "به جێبه‌جێكردنی ته‌وتین موچه‌خۆران له كاتی خۆیدا موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت مەعاش بكاته كارتی فشار له‌سه‌ر هاوڵاتیان".