2019-10-08   1278     
له یه‌كه‌م رێكاری سه‌ربازیدا، دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكووری سووریا، سوپای سووریا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شاری مونبج به‌ڕێ بكه‌ون.
ئاوێنه: ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاشكرای كرد، سوپای سووریا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت، ئاماده‌كاری بۆ جووڵه‌كردن به‌ره‌و شاری مونبج له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م رێكاری سه‌ربازی دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا دێت.
هه‌سه‌ده دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات پشێویی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه به‌دواوه ده‌بێت".
ئه‌و هۆشدارییه‌ی هه‌سه‌ده دوای ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دێت، كه رایگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه توركیا له باكووری سووریا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌كات و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ناكات و هێزه‌كانی له نزیك سنووری توركیا ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یێک بنكه‌ی سه‌ربازیی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه، دیارترینیان بنكه‌ی رمێلان، مه‌بروكه، عه‌ین عیسا، خراب عیشق، بنكه‌ی ته‌ل بێده‌ر و ته‌ل ئه‌بیه‌زن.
دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌رگریی له بڕیاری كۆشكی سپی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا كرد و وتی: به‌رده‌وامییان له پشتگیریكردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه تێچوونی زۆری هه‌یه.
تره‌مپ له زنجیره تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه، "كورد شانبه‌شانی ئێمه جه‌نگاون، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا خه‌رجێكی زۆرمان لێ كردوون و پێداویستیی سه‌ربازیی زۆرمان پێشكه‌شی ئه‌وان كردووه. ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یێكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌جه‌نگن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له ئێستاوه ئه‌ركی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ریه‌ك له توركیا، ئه‌ورووپا، سووریا، ئێران، عێرا