2019-10-08   3207     
به‌رپرسێکی باڵای کۆشکی سپی دووپاتی کرده‌وه که هێزه‌كانیان له ته‌واوی سووریا ناكشێنه‌وه و ته‌نها جێگۆڕكێیان به ژماره‌یه‌ک سه‌رباز كردووه.
ئاوێنه: به‌رپرسێکی باڵای کۆشکی سپی قسه‌ی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز کرد و داوای کرد ناوی نه‌هێنرێت و ڕایگه‌یاند: ''بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له سنووری گرێسپی و سه‌رێکانی ته‌نها جێگۆڕکیی سه‌ربازه‌کانمان له باکووری سووریا بووه''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی كه تێیدا هاتبوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا ناكه‌ن و هاوكاری نابن به مانای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا نایێت".
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، 50 بۆ 100 سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌یه‌ک بوون كه توركیا به‌نیاز بوو هێرشی بكاته سه‌ر هه‌ر بۆیه كشاونه‌ته‌وه و ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریا.
ڕۆیته‌رز پرسیاری ئه‌گه‌ری كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردی له‌لایه‌ن توركیاوه له به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا كردووه که ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به توویته‌كه‌ی تره‌مپ كرد كه ڕایگه‌یاندبوو "له ڕووی ئابوورییه‌وه توركیا وێران ده‌كه‌ن".