ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی
ته‌ڤده‌م وێڕای ئەوەی باس لەوە دەكات كە ئەمریكییەكان بە چۆڵكردنی خاڵەكانی
چاودێری لەسەر سنور "فەرمو"یان لە توركەكان كردوە بۆ چونە ناو باكوری
سوریا، دەشڵێت؛ هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی دیكە نەكشاونەتەوەو لەئەركی خۆیان
بەردەوامن و جەختیشدەكاتەوە"هیچ شتێك ئێمه له‌به‌رگری كردن ناوه‌ستێنێت."
ئاوێنە: ساڵح
موسلیم، لەوتوێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوكراوەتەوە ده‌رباره‌ی
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكوری سوریا‌و هەڕەشەكانی
توركیا، رایگەیاند "خۆی توركیا ئه‌زمونی پێشتری هه‌یه له‌گه‌ڵ كورده‌كان ئه‌ویش
ئه‌وه‌بو هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین ئه‌وه‌ی توركیا له عه‌فرین كردی له كوشتن و
له سێداره‌دان و چه‌ته‌یی ده‌ركردن و دزیكردن هیچ شتێكی پیستر نه‌ماوه كه توركیا
له‌ئه‌رزی واقیعدا به‌كردار نەیكات كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا هات گڵۆپی سه‌وزی
بۆ هێرشی توركیا هه‌ڵكرد كه ئه‌مه به‌لای كوردانی رۆژئاواوه جێی قبوڵ نیه، بابه‌ته‌كه
لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئێمه كه‌وتوینه‌ته ڕێ و گه‌ڕانه‌وه‌مان نییه به‌ڵام توركیش
ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه كورد له‌ماڵ و شوێنی خۆی ده‌ربكات و خه‌ڵكی تر بهێنێته جێگای،
به‌ڵام كورد ڕاناكات و له‌وڵاتی خۆی ده‌رناچێت و له به‌رخۆدانی خۆی به‌رده‌وامه
هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی دوژمن بشكێنن، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو كوردێك كه یه‌ك
ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن دیاره من به‌وانه ناڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ماهه‌نگ و
هاوسۆزن."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره‌ی ئایا لای ئێوه وه‌ك كورده‌كانی سوریا به‌دیلی ئه‌مریكا كێیه بۆ ئه‌وه‌ی
هاوكاریتان بكات؟ ساڵح موسلیم وتی"به‌ڵێ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌یزانن له‌هه‌مو
دنیاشدا دیاره ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش ماوه‌ی چوارساڵه لێره‌یه
و هاوكاریمان ده‌كات و توانیشمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، بۆیه به‌شێكی زۆری
كورد به‌تایبه‌تی له‌ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌نێویاندا نایانه‌وێت زو به‌زو
ئه‌و په‌یوه‌ندییه توند و تۆڵه‌ی نێوانیان نه‌مێنێت و هاوكارییه‌كان ببڕن، به‌ڵكو
به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانیان ده‌وێت، ڕاسته ئێستا ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنور كشاونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی داعش ماوه له حه‌سه‌كه
و دێرزور و ڕه‌ققه. به‌رامبه‌ر شانه نوستوه‌كانی داعش تا ئێستا پێكه‌وه به‌رگری
ده‌كه‌ین، ئێمه هیوادارین ئه‌و بڕیاره توركیا ده‌ستكراوه نه‌كات له‌شه‌ڕ و ڕێگری
لێبكه‌ن له هێرش كردن چونكه هیچ لایه‌ك نایه‌وێت شه‌ڕ بكات."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
به‌ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌كوێ كشاونه‌ته‌وه؟ ساڵح موسلیم وتی"ئه‌وه‌ی
كه باس ده‌كرێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا كشاونه‌ته‌وه به‌ته‌واوی له‌سه‌ر سنوره له‌و
خاڵانه‌ی كه وه‌ك خاڵی پاراستن به‌كارییان ده‌هێنان و ته‌نها پێیان وتین ڕێنمایی
هاتوه و ده‌كشێینه‌وه به‌ڵام له شوێنه‌كانی تر له‌شوێنی خۆیانن وه‌كو خۆیان
ماونه‌ته‌وه، وه‌ك له حه‌سه‌كه، نزیكی كۆبانی، هه‌روه‌ها له ڕه‌ققه له شوێنی
خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوینه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و
شوێنانه كشابێتنه‌وه به‌ڵكو له ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن."
ساڵح موسلیم
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"ئێمه ئه‌وه نازانین كه چ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان ئه‌مریكا
و توركه‌كاندا ڕویانداوه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ ئێمه دیاره ئه‌وه‌یه كه ئه‌و
خاڵانه‌ی له‌سه‌ر سنور چاودێرییان ده‌كرد ئه‌وانه چۆڵكرابون پاشه‌كشه‌یان پێكراوه
واته به توركه‌كانیان وتوه" فه‌رمون ئێوه ده‌توانن بێن"، جا ئیتر
توركیا هه‌تا كوێ دێت؟ ئێمه‌ش ئه‌وه نازانین، به‌ڵام هێزه‌كانی ئێمه له‌وێن هه‌ركات
توركیا بیه‌وێت هێرش بكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه."
سەبارەت بەوەی ئایا ئێوه ده‌توانن به‌رپه‌رچی هێرشی
توركیا بده‌نه‌وه؟ ساڵح موسلیم وتی"ئێمه بتوانین یاخود نه‌توانین ئه‌وه
كاری سه‌ربازییه، ناتوانم قسه‌ی زیاتر له‌وباره‌وه بكه‌م ، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌مو حساباتێكی خۆی كردوه، ئاماده‌كاری خۆی كردوه هه‌تا
بتوانن به‌رگری بكه‌ن و گه‌ل بپارێزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه كه ئێمه كه‌وتوینه‌ته
شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ هێزێكی ئه‌ندامی ناتۆ كه خاوه‌نی چه‌كی به‌هێز و جبه‌خانه‌ی به‌هێزی
هه‌یه، به‌ڵكو ناتۆ پێی بڵێت كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ناتۆ به‌كارمه‌هێنه یاخود پێی
بڵێ تۆ مافی هێرش كردنت نیه، یا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕێگری هێرشكردنی لێ
بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر و هه‌موشیه‌وه هیچ شتێك ئێمه له‌به‌رگری كردن ناوه‌ستێنێت."
سەبارەت بەوەی له‌سه‌روبه‌ندی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین،
بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستانت ڕوسیایان به خیانه‌ت له‌كورد ناوبرد، ئه‌ی ئێستا ئه‌م
بڕیاره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌مریكا چۆن ده‌بینن؟ ساڵح موسلیم وتی"ڕاسته ئه‌وه
كاتێك بو كه ڕوسیا شاره‌كه‌ی چۆڵكرد، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوین كه ده‌مانپارێزن
و كه‌س ناتوانێت شتی وابكات، به‌ڵام دواتر وا ده‌رنه‌چو به‌ڵكو چون دانوستانیان له‌گه‌ڵ
توركه‌كان كرد و بونه هاوكارییان له داگیركردنی عه‌فرین، ئه‌وه‌ی كه له‌عه‌فرین
ڕویدا شتێك بو كه به‌ڕێككه‌وتن و گه‌له‌كۆمه‌كێ كرا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش قسه‌ی
له‌سه‌ر نه‌كرد و ڕوسیا-ش پاڵیدایه لایه‌ك و ئه‌و داگیركارییه ڕویدا به‌ڵام ئه‌و
ده‌رفه‌تانه ئێستا نین، ئه‌مریكا به‌رگری بكات یاخود نا ئێمه هه‌ربه‌رده‌وامین
له‌به‌رگریكردن، به‌ڵام ئه‌وكاره‌ی ئێمه به‌یه‌كه‌وه كردومانه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه
مه‌سه‌له‌كه لێره‌دایه."
لەوەڵامی ئەوەی ئایا له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا
داوای هاوكاریتان له‌هیچ وڵاتێكی تر كردوه؟ ساڵح موسلیم رونیكردەوە"په‌یوه‌ندی
و تێكه‌ڵی ئێمه هه‌تا ئێستاش هه‌یه، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئینگلته‌را، هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا-ش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه كه دانیشتین بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری به‌ڵام
ئێمه داوا له‌كه‌س ناكه‌ین كه هاوكاریمان بكه‌ن و چه‌كی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ
پاراستنی خۆیان، ئێمه خۆمانین و باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌یه داوای هاوكاریمان له
ئه‌مریكا نه‌كردوه و نایكه‌ین چونكه ئه‌مریكا ئێمه‌ی دروستنه‌كردوه به‌ڵكو خۆمان
خۆمانمان دروست كردوه له‌سه‌ر پشتی ئه‌مریكا دروست نه‌بوین،وه‌هه‌مو كه‌س ده‌زانێت
ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كێ هه‌یه وه ئازادیشین له‌و په‌یوه‌ندییانه، ئێمه
نازانین و دیار نیه كه ڕه‌نگه له‌ماوه‌كانی داهاتو دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڕژێمی
سوریا-دا ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و ناساندنی مافی دیموكراسی ئێمه
له‌ده‌ستوری نوێی سوریا بۆ ئه‌مه‌ش كه‌سێك بیه‌وێت ڕێگری بكات و ده‌ستمان ببه‌ستێت
شتی له‌وجۆره نیه."
له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی
ئه‌مریكا ئایا هیچ كۆبونهوهوهیهكتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان كردوه؟ لەوەڵامی
ساڵح موسلیم، ئاشكرایكرد"كۆبونه‌وه و دانیشتن دروست ده‌بن به‌ڵام زیاتر له‌سه‌ر
ئاستی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هێزی سوریا و دیموكراتی به‌ڵام وه‌ك هێڵی سیاسی په‌یه‌ده
هیچ دانوستان و ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان دروست نه‌بوه."
ساڵح موسلیم باسی لەوەش كرد كە هەڕەشەكانی
توركیا جدی
بن یاخود نا ئەمان ناچارن به جدی هێرشی توركیا وه‌ربگرن.
سەبارەت بە تویتێكەی ترەمپ كه كورده‌كان له‌به‌رامبه‌ر
چه‌ك و پاره شه‌ڕییان كردوه وتی"راستە ئەمڕۆ دوژمنێکی ھاوبەش ھەبێت بێگومان
پێویستە ھاوکاریش ھەبێت و چەکیش بدەن بەڵام بەڕێز ترەمپ باسی یازدە ھەزار شەھیدی ئێمەی
نەکردوە، بەڕێز ترەمپ ده‌یتوانی بڵێت چەند سەربازی ئەمریکی لێرە شەھیدبون؟ ئەوەی شەڕی
ئەکرد ئێمە بوین ئەوەی لەپێشەوە بو ئێمە بوین ئەوەی چالاکی ئەنجامدەدا ئێمە بوین لەو
پێناوەشدا یانزە ھەزار شەھید-مان داوە بەڵام سوپای ئەمریکا سەلامەتبون ھیچ زیانێکیان
بەرنەکەوت بۆیە دەبێت قوڵتر سەیری بابەتهكه بکەین ئەو شەڕەی لەسوریا ھەبو شەڕێکی
زۆر گەورە بو ئەمە لەلایەک لەلایەکیتر بڕوانێت لەشەڕی عێراق چەند سەربازی ئەمریکی
تیاچون؟ لەشەڕی ئەفغانستان چەند تیاچون؟ لەو شەڕانەشی لەگەڵ ئێمە کردی چەند سەربازی
تیاچون؟ با ئەو بەراوردانە ببینێت ئینجا باسی چەک و پارە بکه‌ن."