2019-10-09   850     
وهزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و ئیدانەی کرد.
ئاوێنه: ھایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی"ئێمە ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا ئیدانە دەکەین. تورکیا مەترسی نا ئارامی زیاتر و سەرھەڵدانەوەی داعش فەراھەم دەکات".
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەڵمانیا ئاماژهی بهوهشداوه "داوا لە تورکیا دەکەین ھێرشەکە بوەستێنێت و نیگەرانییە ئەمنییەکانی خۆی بە ڕێگەی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکات".
ئهمڕۆ چوارشهممه، ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.