بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان په‌یامێكى توند ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌ست لهزوڵمو زۆركردن له‌خه‌ڵكى یه‌كێتیى به‌ربده‌ن، نامه‌وێت یه‌كێتیى وه‌ك دوژمن ببینن، به‌س به‌و خوایه دوژمن بین، دوژمنێكى زۆر خراپ ده‌بین"، ده‌شڵێت:"بۆ كابینه‌ى داهاتوش چاوه‌ڕێین بزانین یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ كێ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌وكات قسه‌ى خۆمان ده‌كه‌ین".
ئاوێنە: بافڵ تاڵه‌بانى سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، باڵانسی هێزیان ڕێککردووەتەوەو پێکهێنانی حکومەتیش بەبێ یەکێتی بە"مەحاڵ" ناودەبات.
لەپانێڵێکی تایبەتی دیداری مێری؛ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ماوه‌ى كاتژمێرێك قسهیكردو وتى:"دوای هەڵبژاردن، کۆتایی بەپرۆسەکە نەهاتوە، بەڵکو ئێستا قوڵایی پرۆسەکە دەستپێدەکات‌و دەکەوێتە سەرئەوەی کام لایەن بەهێزە بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت، به‌س من وه‌كو خۆم پرۆسەی هەڵبژاردنم زۆر بەدڵ بوو".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، بۆ كابینه‌ى داهاتوش چاوه‌ڕێن بزانن یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ كێ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌وكات قسه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى یه‌كێتیى له‌قسه‌كانیدا ڕاشیگه‌یاند، "له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌موو هێزو تواناى خۆمان به‌كارهێناو تكام لێ‌كردن ڕوو لهسندوقهكانى ده‌نگدان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت وتیشم ده‌نگ به‌یه‌كێتیى مه‌ده‌ن، به‌س بڕۆن ده‌نگبده‌ن، ئامانجێكى تریشمان پێكا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم تاقه حزبین كه له‌پرۆسه‌ى دیموكراسى وه‌ك بانگه‌شه‌و دواى هه‌ڵبژاردنیش ده‌ركه‌وت 92%ى ده‌نگه‌كانمان زیادیكردوه".
تاڵه‌بانى نه‌یشارده‌وه، "قه‌ت حه‌زم بهزۆنى سهورزو زه‌رد نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوه‌ته واقیع‌و ئێستاش نایشارینه‌وه زۆنهكهى خۆمان سه‌وزه، ئێستا پشتمان قایمه بۆ هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه، به‌م سه‌ركردایه‌تیه دووساڵ‌و نیوه‌ى هه‌مانه كارى باشمان كردوه‌و توانیومان خه‌ڵك له‌خۆمان ڕازیى بكه‌ین، له‌بانگه‌شه هاوارم كرد كۆتایى به‌ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌پێن ده‌هێنین، ده‌ى بینیتان كردمان، پارتى له56 كورسیه‌وه ئێستا چه‌ند كورسیى هه‌یه‌و هاتونه‌ته كوێ، ده‌ى پارتى فه‌رمون بڕۆن به‌بێ ئێمه حكومه‌ت پێكبهێنن بزانم ده‌توانن".
د. دلاوه‌ر عه‌لادین به‌بافڵ تاڵه‌بانى وت:"پێموایه 150 مایكرۆفۆنت له‌بانگه‌شه شكاندوه"، تاڵه‌بانیش ڕایگه‌یاند، "نا 12 دانه‌م شكاندوه‌و ئێستاش شاناز خان مۆزه‌خانه‌یه‌كى بۆ مایكه شكاوه‌كانى من كردوه‌ته‌وه‌و هه‌مویانى هه‌ڵگرتوه".
سه‌باره‌ت كه‌مبونه‌وه‌ى ده‌نگى هه‌ندێك لایه‌نیش به‌ته‌نزه‌وه بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێت:"دۆڕان به‌قوه‌ت بوو ئه‌وكات"، كه مه‌به‌ست لێى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، وتیشى:"یه‌كێك له‌هه‌ڵه گه‌وره‌كان كه له‌كوردستان كرا كاك نه‌وشیروان كردى، چونكه باڵانسى هێزى له‌كوردستان تێكدا، هه‌رچه‌نده زۆر په‌شیمان بوو له‌وه‌ى كردىو زۆریش هه‌وڵیدا ئه‌و باره ڕاستبكاته‌وه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك له‌ناو گۆڕان نهیانهێشتو ڕێگربون".
پهیامێكیشى ئاراسته‌ى ئۆپۆزسیۆن كرد‌و داواى لێ‌كردن به‌شداریى حكومه‌ت بكه‌ن، وه‌كو ئه‌و وتى:"پێویسته جه‌وێك دروستبكه‌ین ئه‌م حزبانه پێیان شه‌رم نه‌بێت به‌شداریى بكه‌ن له‌حكومه‌ت، ده‌بێت بێنه ناوه‌وه‌و له‌ناوه‌وه به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن كه بهدهنگدهرهكانیان كردوه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌وه ترسه یه‌كێتیى هه‌یه‌تى له‌ئۆپۆزسیۆن، تاڵه‌بانى جه‌ختیكرده‌وه، "یه‌كێتیى ناترسێت لهمونافس، حه‌زمان له‌و منافه‌سه‌یه هه‌یه، باوه‌ڕیشمان به‌وه‌نییه كه ئێمه جه‌ماعه‌تى قاز بین‌و هه‌موان به‌دواى یه‌كدا بڕۆین، به‌س ئه‌و منافه‌سه‌یه هه‌بێت خۆشه بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان‌و خه‌ڵكیش چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌مان لێده‌كات".
سه‌رۆكى یه‌كێتیى هۆشداریدا له‌وه‌ى، "دواى 45 ڕۆژ ئه‌گه‌ر نه‌توانین كۆبونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین بۆ هه‌ڵبژاردنێكى تر"، واته ئه‌گه‌رى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش له‌ئارادایه، ئه‌وه‌شى وت:"ئێمه له‌یه‌كێتیى هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆین، تازه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه هه‌ڵ بوه‌و بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوات، خۆشه دانیشتن له‌گه‌ڵ من عه‌یبیشه پیاو باسى خۆى بكات، ده‌توانم له‌گه‌ڵ گوڵێكى پلاستیكى ڕێكبكهوم، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ناتوانم لێیان تێ بگهمو لێم تێناگه‌ن، قسه‌كانى من پشت‌و ژێرى په‌رده‌ى تیا نییه، ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم ڕێك مه‌به‌ستم هه‌ر ئه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌و خوایه یه‌ك تۆز ته‌نازول ناكهمو نایشارمه‌وه پێكهێنانى حكومه‌تیش قورس ده‌بێت".
له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵكیش به‌حكومه‌ت، بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، "تاوه‌كو دامه‌زراوه‌ى ڕاسته‌قینه دروستنهكهین متمانه‌ى خه‌ڵك دروست نابێت، بابه‌تێكى دیكه‌ش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، هیچ كابینهیهكمان به‌قه‌د ئه‌م كابینه‌یه خراپ نه‌بووه، بۆیه چاوهڕێدهكهم ئه‌مجاره بهرۆحیهتێكى تر یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، ناشمه‌وێت یه‌كێتیى به‌دوژمن سه‌یر بكرێت، به‌ڵام ببینه دوژمن به‌و خوایه قه‌د دوژمنێكى وا خراپتان توش نابێت ئاگاداربن، چه‌ند ته‌نازولمان كرد بۆ پارتى زیاتر پانیان كردینه‌وه به‌گۆڕانیشه‌وه، گۆڕانیشیان پان كرده‌وه".