ژوری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێم، پێشبینی خۆی بۆ بڕی باران بارین لە كاتی هاتنی ئەو شەپۆلە چڕەی كە چاوەڕوان دەكرێت لەدو رۆژی داهاتودا هەریمی كوردستان بگرێتەوە بڵاوكردەوەو دەڵێت: لە سلێمانی 30 بۆ 40 ملیمەتر باران دەبارێت.
ئاوێنە: ژوری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە لە ئێوارەی رۆژی شەممە تاوەکو شەوی یەکشەممە لە زۆربەی ناوچەکان باران بە چڕی دەبارێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لەو ماوەیەدا بڕی بارانی پێشبینیکراو لە هەولێر 20 بۆ 30 ملیمەترە، لە سلێمانی 30 بۆ 40 ملیمەترە، لە دهۆک 15 بۆ 20 ملیمەترە، لە هەڵەبجە 35 ملیمەترە، لە کەرکوک 15 بۆ 20 ملیمەترە، لە گەرمیان 20 بۆ 30 ملیمەترە، لە زاخۆ 15 ملیمەترە، لە سۆران و راپەڕین بڕی بارانی پێشبینیکراو 25 بۆ 35 ملیمەترە.