شوێنی باخێك لە هەولێر دەكرێتە پڕۆژە كە بەهاكەی 13 ملیۆن دۆلارە
  2024-11-28       601       

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، شوێنی باخێك لە گەڕەكی هەولێری نوێی هەولێر دەكرێتە پڕۆژە كە بەهاكەی نزیكەی 13 ملیۆن دۆلارە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، شوێنەكە باخێكی گەورەیەو روبەرەكەی 13 هەزارو 500 مەترەو دو ڕۆژە دەستکراوە بە هەڵکەندنی."

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئەو كارەی بە "تاوان" ناوبردوەو وتوشیەتی"لە عقارەتەکانیشمان پرسی وتیان لە نەخشەی ئێمەش باخچەیە لە پارێزگا و شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی GIS نەخشەسازیی ڕێگەپێدراوە."

عەلی حەمەساڵح لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا ئەم وێنەیەشی بڵاوكردۆتەوە كە نەخشەی باخەكە نیشان دەدات:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×