دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارێک تەقەی لە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک دەکات و لەگەڵ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن، بەڵام رووداوەکە تیرۆرسی نەبووە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بۆ میدیاکان قسەیکردووە ئاشکرایکرد "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن چەکدارێکەوە تەقە لە باڵەخانەی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک کراوە، بەڵام رووداوەکە تیرۆریستی نییە".
رونیشیکردەوە "توانیومانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەین، کێشەی ئەم کەسە ئەوەیە هەفتەیەک لەمەوبەر بنەماڵەکەی لە کەیسێکی یاسایدا بەرامبەر بنەماڵەیەکی دیکە دۆڕاندوویانە و دادگا لەبەرژەوەندیی بنەماڵەکەی دیکە دۆسییەکەی یەکلاکردووەتەوە".
وێنەی ساتی رووداوەکە و ئاوێنە لە شەفەق نیوزەوە وەریگرتووە..