یەکێتی و سۆسیال دیموکرات کۆبونەوەکەیان کۆتایی هات
  2024-11-30       257       

لەمیانەی سەردانەکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، وەفدەکە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەل کاک محەممەدی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.

ئاوێنە: لەکۆبوونەووکەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و  ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردوولا ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئامادەکارییەکانی قۆناغی باش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا.

سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگی هەماهەنگی باشی لایەنەکان لەپێناو دروستبوونی تێگەیشتنی زیاتر بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانرێت خزمەتی باشتری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەو کردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو هەماهەنگی زیاتر و باشتریان هەبێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×